پەمپیۆ باس لە رێککەوتنی نوێ لە دژی ئێران دەکات

0

نوچەنێت-فۆکس نیوز

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە کەناڵی فۆکس نیوزی گوتووە، کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی، دەبێ لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئێران بگەنە رێککەوتن.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر بەرپرسانی ئەمریکی هۆشداری داوە بەو کۆمپانیا ئەوروپیانەی، کە لە مەسەلەی وەبەرهێنان و پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ ئێران بەردەوامن.

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش رۆژی رابردوو جەختیکردەوە، هەر کۆمپانیاکی ئەوروپی لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران بەردەوام دەبێت، رەنگە سزا بدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: هیوادراین لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەین بە رێککەوتنێکی واقعی. رێککەوتنێک، کە بەرامبەر بە دەستوەردانەکانی ئێران وڵاتانی جیهان بپارێزێت.

پەمپیۆ راشیگەیاندووە، کە تەنها مەسەلی ئەتۆمی ئێران مەترسی نییە، بەڵکوو بەرنامەی موشەکی و سیاسەتی ناوچەیی ئێرانیش هەڕەشەێکی بۆ سەر جیهان هەژمار دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com