سەرکردەی قاعیدە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

سەرکردەی داعش لە سەروبەندی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە  تەل ئەبیبەوە بۆ قدوس پەیامێکی بڵاو کردەوە.

ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی تۆڕی قاعیدە، لە پەیامەکەیدا داوا لە سەرجەم موسوڵمانانی جیهان دەکات، لە دژی ئەمریکا جیهاد بکەن.

زەواهیری لە گرتەیەکی پێنج خولەکیدا دەڵێت: گفتوگۆ و سازان و گەشبینی شکستی هێناوە و تەنها رێگایەک، کە ماوەتەوە، جیهادە لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا.

زەواهیری، کە بە رەچەڵەک میسرییە، تەل ئەبیب بە وڵاتی موسوڵمانان ناو دەبات، کە لە لایەن جوولەکەکانەوە داگیر کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com