پلانی مەکگورک بۆ کابینەی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەبێت

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

رۆژنامەی «الشرق الاوسط» لەندەن، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی مەی، باس لە هەوڵەکانی برێت ماکگورک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی شەڕی دژ بە داعش بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق بە بەشداری عەبادی و سەدر دەکات.

بە گوێڕەی راپۆرتەکەی شەرقولئەوسەت برێت مەکگورک، لە بەغدا لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکان کۆبووتەوە.

هەوڵەکانی مەکگورک بە ئاراستەی دوورخستنەوە هادی عامری، سەرۆکی ئێئتلافی الفتح و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە، لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق و هاوکات هەوڵی ئەوە دەدات، کە کابینەیەکی نوێ بە بەشداری هەر دوو هاوپەیمانی حەیدەر عەبادی و موقتەدا سەدر پێکبهێنیت.

بە پێی ئەنجامە نافەرمیەکانی هەڵبراردنی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەکانی نەخشەیەکی سیاسی نوێ لە عێراق وەدەرکەوتوون، کە باس لە لێکنزیک بوونەوەی ئەو رەوتانە دەکات، کە تیڕاوانین و پلانی هاوبەشیان پێکەوە هەیە و دەتوانن کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق یەکلا بکەنەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی شەرقولئەوسەت، ئاماژەکان باس لە پێکهێنانی فراکسیۆنێکی گەورەی پەرلەمانی پێکهاتوو لە هاوپەیمانی موقتەدا سەدر، عەمار حەکیم، ئەیاد عەلاوی، ئۆسامە نوجەیفی و بە ئەگەری زۆر مەسعود بارزانی دەکەن. بە پێچەوانەوە هەوڵ دەدرێ هاوپەیمانێتیەکانی مالیکی، عامری، الکربولی و یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان دوور بخرێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com