لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن عەبادی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤-٥-٢٠١٨، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت “داوا لە لایەن و قەوارەکان دەکەم رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرن”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند “داوا لە لایەن و قەوارەکان دەکەم رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرن”.

عەبادی دەشڵێت، ئەو لیست و قەوارانەی گلەییان هەیە دەتوانن لە رێگەی یاساییەوە تانە لە ساختەکارییەکان بدەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتاییدا پیرۆزبایی لە لیستە سەرکەتووەکان و هەموو گەلانی عێراق کرد و داوایکرد، حکومەتێکی بەهێز پێکبهێنرێت، کە دووربێ لە گەندەڵی و دەستێوەردانی دەرەکی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com