ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران: روحانی داوای لێبوردن بکات

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران، روحانی بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەو زیانانەی ئاشکرا نەکردووە، کە بەهۆی رێککەوتنەکەوە کەوتوونەتەوە و دەبێت داوای لێبوردن لە گەلی ئێران بکات.

ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران کاری دیاریکردنی رێبەری ئێران و چاودێریکردنییەتی و لە ٨٨ کەس پێکهاتووە. هەروەها ئەم هەڵوێستەیان لە کاتێکدایە، کە هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی 1+5 راگەیاند.

ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران داوای لە حەسەن روحانی، سەرکۆماری ئێران کرد، کە داوای لێبوردن لە گەل بکات بەهۆی رەچاونەکردنی ئەو هێڵە سوورانەی، کە لە لایەن رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی دانراون.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئەحمەد جەننەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران، کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە “عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، دژی دانوستانە لەبارەی پرسی ئەتۆمی”.  دەشڵێت، کە “هیچ گەرەنتیەکی پێویست لە کۆمەڵەی 1+5 لەبارەی رێککەوتنەکە وەرنەگیراوە”.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە خامنەیی چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هیچ ئۆمێدێکی بە دانوستان نییە و رەچاوی ئەو هێڵە سوورانەی رێبەری ئێران لەبارەی ئەو رێککەوتنە نەکراوە”.

جەننەتی دەڵێت، روحانی بەشێوەیەکی ئاشکرا ئەو زیانانەی ئاشکرا نەکردووە، کە بەهۆی رێککەوتنەکەوە کەوتونەتەوە و دەبێت داوای لێبوردن لە گەلی ئێران بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com