هەڵوێسی توندی تورکیا لە بارەی کوژراوانی کەرتی غەزە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەبارەی کوژراوانی کەرتی غەزە لەلایەن ئێسرائیلەوە گوتی “کۆمەڵکوژییەکی زۆر قێزەون بوو. بە توندی ئیدانەی دەکەم”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نیاڵی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەبارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی نەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم رایگەیاند “وەک تورکیا جارێکی دیکە ئەو بڕیارە ئیدانە دەکەین. ئێمە وەک نەبووە ئەو بڕیارە هەژمار دەکەین”.

بیناڵی یەڵدرم سەبارەت بە کوژراوانی خۆپیشاندەرانی کەرتی غەزە لەلایەن ئێسرائیلەوە گوتی “کۆمەڵکوژییەکی زۆر قێزەون بوو. بە توندی ئیدانەی دەکەم”. گوتیشی “ئەوە بە روونی سووکایەتی پێکردنە. بە روونی هەژمارنەکردنی وڵاتێکە، هەژمار نەکردنی فەلەستینە. زەوتکردنی مافەکانیانە”. 

یڵدرم رەخنەی لە ئەمریکا گرت گوتی “ئەمریکا، کە بانگەشەی ئەوە دەکرد ئاشتی جیهان دەپارێزێت و نێوەندگیری دەکات، دەستی لەم کۆمەڵکوژییە هەیە، ئەم کارە قابیلی قبوڵکردن نییە. بەداخەوە ئەمریکا پشتیوانی لە حکوومەتی ئیسرائیل دەکات، کە هاوڵاتیانی سڤیل کۆمەڵکوژ دەکات. ئەوە بەشداربوونە لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com