کاردانەوەکان بەرامبەر بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم

0

نوچەنێت: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز

هاوکات لە گەڵ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم و هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لە فەلەستینیەکانی بەدواوە بوو، کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی هەڵوێستیان بەرامبەر بەم بڕیارە و رووداوەکانی رۆژی رابردوو گرت.

ئێران

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی دووشەممەی بە رۆژی شەرمەزاری گەورە وەسف کرد و لە تویتێکدا نووسی: رژێمی ئیسرائیل بەو پەڕی بێ باکی فەلەستینیەکانی کوشت. زەریف راشیگەیاند “ترەمپ بڕێاری گواستنەوەی نایاسایی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات بە جەژن، ئەمە تەنها شەرمەزاری و بەلارێدابردنی رای گشتییە”.

تورکیا

بیناڵی یەڵدرم، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی “مخابن، ئەمریکا لە پاڵ دەوڵەتی ئیسرائیلە، بۆ کوشتاری خەڵکی مەدەنی و شەریکی تاوانێکی دژەمرۆیی”. یەڵدرم گوتیشێ، ئیسرائیل لە هەوڵدایە بە هەڵایسانی شەڕ لە دەرەوەی سنوورەکانی، کێشەناوخۆییەکانی خۆی بشارێتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پێشتریش جەختی کردۆتەوە، کە قودس هێڵی سووری موسوڵمانانە و هەڕەشەی کردووە، ئەگەر ئەمریکا ئەم بڕیارە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئیسرائیل دادەخات.

دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین

مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە قودس، وەک هۆکاڕیک بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە وەسف کرد. عەباس گوتیشی، بەم هەنگاوە، ئەمریکا رۆڵی خۆی لە ئاشتی بردە ژێر پرسیار و بێ رێزی بە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و موسوڵمانان کردووە.

کۆمکاری عەرەبی

ئەم هاوپەیمانییە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بەرامبەر بەم بڕیارە ناعادڵانەیە بوەستنەوە و هاوکات بڕیارەکەی بە داگیرکردنی قودس لە لایەن ئیسرائیل لێکدایەوە. کۆمکاری عەرەبی راشیگەیاند “بڕیارەکە هێرشێکی شەرمێونانەیە بۆ سەر هەستی وڵاتانی عەرەبی و موسوڵمانان”.

ئەمە لە کاتێدکایە، کە کۆمکاری عەرەبی، بڕیارە لەم بارەیەوە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پێکبێنێ و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، لەبارەی کوشتاری رۆژی رابردووی کەرتی غەززە کۆبێتەوە”.

 

ئامادەبووانی رێوڕەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا

ئاسیا: تایلەند، فیلیپین، ڤیێتنام، میانمار.

ئەفریقا: ئێتیۆپی، سودانی باشور، تانزانیا، رواندا، زامبیا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، کۆماری کۆنگۆ، کامێرۆن، ساحلی عاج و نیجریا.

ئەوروپا: مەقدونیە، جۆرجیا، ئۆکرانیا، رۆمانی، سێربستان، مەجارستان، کۆماری چیک، نەمسا و ئاڵبان.

ئەمریکای باشور: کۆماری دۆمینکەن، هیندوراس، پاراگۆئە، پرۆ، پاناما، گواتمالا، ئەلسەلوادۆر.

 

نەتەوەیەکگرتووەکان

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆی لەبارەی کوشتاری خەڵکی کەرتی غەززە دەربڕی و گوتیشێ “هیچ رێکاریک بوونی نییە، مەگەر ئەوەی، کە دوو دەوڵەت لە قودس بوونیان هەبێ و ئیسرائیل و فەلەستینیەکان بتوانن بە ئاشتیانە پێکەوە بژین”.

 

ئەفریقای باشور

ئەم وڵاتە رایگەیاند، وەک دژکردەوە بەرامبەر بە کوشتاری خەڵکی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە، باڵیۆزی خۆی لەم وڵاتە بانگهێشت دەکاتەوە. ئەفریقای باشور لە بەیانێکدا رایگەیاند “بە سەرنجدان بە هێرشی بێ بەزەییانەی ئیسرائیل، ئەفریقای باشور، بڕیاری دا دەستبەجێ باڵیۆزی خۆی لەم وڵاتە بانگهێشت بکاتەوە.

 

یەکێتی ئەوروپا

فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، جەختی کردەوە، کە ئیسرائیل دەبێ ئەو پەڕی پشوودرێژی لەخۆی نیشان بدات، تاکوو کەسی دیکە نەکوژرێ. مۆگرینی جەختی لە سەرمافی خۆپێشاندانی ئاشتیانەش کردەوە. هەروەها گوتیشی “نابێ حەماس ئەم رووداوانە بۆ ئامانجی تایبەتی خۆی بەکاربهێنێ”.

 

بەریتانیا

تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لە سەرەتاوە دژی ئەم بڕیارەی ترەمپ بووە و وڵاتەکەی هیچ پلانێکی بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی خۆی بۆ قودس نییە.

 

فەرەنسا

ژان ئێڤ لۆدریان، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا، بڕیارەکەی ترەمپی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش وەسف کرد و داوای لە بەرپرسانی فەلەستین و ئیسرائیل کرد، کە بە هەست بە بەرپرسیارێتی مامەڵە لە گەل دۆخەکە بکەن.

 

ئەڵمانیا

ماریا ئادیر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، جەختی لە سەر دژایەتی وڵاتەکەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا کرد و گوتیشی “ئێمە و یەکێتی ئەوروپا پێمانوایە، ئەم ناکۆکیانە تەنها بە رێککەوتنی دوو لایەنە چارەسەر دەکرێن و قودس دەبی وەک پایتەختی دوو وڵاتی فەلەستین و ئیسرائیل بە فەرمی بناسرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com