تورکیا باڵیۆزەکانی بانگهێشت دەکاتەوە

0

نوچەنێت-فۆکس نیوز

باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن رایگەیاند، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەل ئەبیبەوە بۆ قودس، باڵیۆزەکانی خۆی لە ئەمریکا و ئیسرائیل بانگهێشت دەکات.

رۆژی رابردووش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەمریکا بەم بڕیارەی نیشانیدا، کە بەشێكە لە کێشەکان و بەشێک نییە لە چارسەر.

لە هێرشی رۆژی رابردووی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، بە لانی کەمەوە ٥٥ فەلەستینی کوژران و ٢٧٠٠ کەسیش بریندار بوون.

کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە رێکخراوی حەماس لەم رووداوانە بەرپرسیارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com