ئاژانسەکان چۆن دەڕواننە سەرکەوتنی موقتەدا سەدر؟

0

نوچەنێت: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز

سەدەر تەنها سەرکردەی شیعەی عێراق، کە ئێران و ئەمریکای تووشی گرفت و کێشە کردووە. ئەمەش هۆکاری خۆشحاڵی بە ملیۆنان عێراقییە، کە هەست دەکەن بەغدا تێچووی پەیوەندیە نزیکەکانی لە گەڵ تاران و واشنتۆن دەدات و تەنها هەژارییان بۆ ماوەتەوە و هیچی دیکە. سەرکەوتنی ئەم کەسایەتیە ئایینیە نەتەوەخوازە زەبرێکی بەژانە لە ئێران، کە لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ دەسەڵات و نفووزی خۆی لە عێراق پەرە پێداوە.

رەهەندێکی دیکەم ئەم سەرکەوتنە ئەوەیە، کە سەدر جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ چەقی سیاسەت و ناوەندی بڕیار، کە لە ساڵانی رابردوودا لە لایەن رکابەرەکانیەوە، کە لە ژێر هەژمۆنی و کاریگەری ئێراندا بوون، کەوتبووە پەراوێزەوە. لە ساڵانی رابردوودا ئەمریکیەکان و بەرپرسانی عێراقی، سەدریان وەک کەسێک وەسف دەکرد، کە رەفتار و هەڵوێستەکانی قابلی پێشبینی نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی لە گەڵ کۆمۆنیستەکان کەوتە ئێئتلافەوە، دیپلۆماتێکی رۆژئاوایی لە نەجەف سەردانی کرد و دوای دیدارەکەی بەم شێوەی ناوبراوی وەسف کرد “کەسێکی خوێنسارد، قسەزان و پراگماتیکە”.

گاردیان

عەبادی کاندیدی دڵخوازی ئەمریکیەکان، پلەی سێهەمی هەڵبژاردنەکانی بە دەستهێناوە. بەرژەوەندیەکانی ئێران لە گرەوی دەنگەکانی عامری و نوری مالیکیدایە، کە نزیک بە ٢٥ کورسی بە دەستهێناوە. واتا ژمارەیەکی وا، کە دەتوانێ پێی بچێتە ناو حکومەتەوە. بەر لەم هەڵبژاردنە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی گوتبووی “ئێمە رێگە نادەین لیبڕاڵەکان و کۆمۆنیستەکان حوکمی عێراق بکەن”. سەدر لە گەڵ حزبی کۆمۆنسیت هاوپەیمانی پێکهێنا و ئەمەش ئاماژەیەی روونە، کە پێمان دەڵێت “ناوبراو لە سیاسەتی واقبینانە نزیک بۆتەوە”. سەدر لە لایەکی دیکەوە بانگەشەیەکی زۆری بۆ دانی مافە دەستوری و مەدەنیەکان بە سوننەکانی عێراق کردووە.

سی.ئێن.ئێن

بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی سی.ئێن.ئێن، بە هۆی لەرزۆک بوونی سیاسەت لە عێراق، هیچ کاندیدا یان گروپێک بە براوەی گەورە هەژمار ناکرێت. براوەی زۆرترین کورسییەکان دەبێ لە ماوەی ٩٠ رۆژدا و لە پرۆسەیەکی ئاڵۆزدا بکەونە دانوستانەوە، تاکوو کابینەی نوێ پێکبهێنن. بەم پێێە بەدەستهێنانی زۆرترین پشک لە دەنگەکان، بە مانای رابەرایەتیکردنی دەوڵەت نییە.

رایان تێرنەر، ویڕای ئاماژەدان بە پێگەی عەبادی، بە تایبەت لە دوای تێکشکانی داعش و هاوسەنگکردنی پەیوەندی لایەنەکانی ناوخۆ و هێزە دەرەکیەکان، دەڵێت: بە گوێرەی رێککەوتنی کۆتایی و ئاراستەی کایە سیاسییەکان، رەنگە سەدر خۆی لە هەیمەنەی سوڵتانێکدا ببینێتەوە. بە جۆرێک، کە سەرلەنەوێ عەبادی بۆ پۆستەکەی خۆی دیاری بکاتەوە. بەڵام بۆ ئەم بابەتە، رەنگە سەدر ناچار بێت لە مانۆڕێکی سیاسیدا لە ئێران پێش بکەوێت. ئێرانێک، کە عامری بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەستنیشان کردبوو. هەر چۆنێک بێت تاران بە رێگەی ئەکتەرەکانی ناوی عێراق سیاسەتەکانی جێبەجێ دەکات، بۆ نموونە کەسێکی وەک عامری.

ئامانجێکی سەرەکی ئێران، وەدەرنانی ئەمریکایە لە ساحەی سیاسی عێراق، لە کاتێکدا ئەمریکا هەر هیچ نەبێ پێنج هەزار سەربازی لەم وڵاتە جێگیر کردووە.

ئەم سەنتەرە لە سەر زاری رناد منصور، لێکۆلەری عێراقی سەر بەم ناوەندە، نووسیویەتی: ئەوەی، کە چاکسازییەکانی سەدر تا چ رادەیەک کردەیی بکرێنەوە، وەڵامێکی بەردەستی نییە، چون سیاسەت لەم وڵاتە پێش بینی ناکرێت. تاکوو ئێستا سەدر خوازیاری گۆڕان بووە.

پرسیار ئەوەیە، ئایا دەتوانێ لە سیستەمی ئێستای عێراق کارەکانی بباتە پێش؟سیستمێک، کە تیادا دەسەڵات تا رادەیەک بە سەر گروپ و لایەنەکان دابەش دەکرێ. مەبەست ئەوەیە، کە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە و ئیدارەدانی وڵات لە لایەن یەک گروپەوە ئاسان نییە. بەڵام من پێمو ایە لە کۆتاییدا سەدر هەموو هەوڵی خۆی دەدات و تاسەر پێداگری لە سەر دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com