ئەمریکا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

راوێژکاریکی سەرۆکی فەرەنسا، وێڕای ئاماژەدان بە گفتوگۆکان بۆ هێشتنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەڵێت، گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تاقیکردنەوەیە لە بەردەم سەربەخۆیی ئابوری یەکێتی ئەوروپا و ئەم سەربەخۆییە دەخاتە ژێر پرسیاروە.

ئەم راوێژکاری سەرۆکی فەرەنسا، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە: مەترسی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیا ئەوروپیەکان، کە پەیوەندی بازرگانییان بە ئێرانەوە هەیە، تاقیکردنەوەیەکە لە بەردەم یەکێتی ئەوروپا و پێویەتە ئەم یەکێتییە رێوشوێن و میکانیزمی گونجاو بگرێتە بەر.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەم راوێژکار بکات، رایگەیاندووە، بەرپرسانی فەرەنسی و ئەوروپی لە هەوڵدان پەیوەندیە ئابوری و داراییەکانیان لە گەڵ ئێران بپارێزن و لەم رووەشەوە پشتیوانی لە کۆمپانیا ئەوروپیەکان بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com