هەڵوێستی بەریتانیا لەبارەی گۆڕینی رژێمی ئێران

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، هەوڵ بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران، سیاسەتێک نییە، کە وڵاتەکەی بیهەوێ پەیڕەوی بکات و مەرج نییە گۆڕینی رژێمی ئێران لە داهاتوو، باشترین سیاسەت بێت.

جانسۆن، لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی بەریتانیا و لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی روانگەی جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بۆ گٶڕینی رژێمی ئێران، ئەم وەڵامەی خستۆتەڕوو.

جانسۆن ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە رەنگە لە داهاتوودا بگەنە ئەو بڕوایە، کە بیر لە گۆڕینی رژێمی ئێران بکەنەوە، بەڵام ئەم رووداوە مەرج نییە رووداوێکی باشتر بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com