لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران

0

نوچەنێت

بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری کرماشانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ماڵپەڕی هەنگاو، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەی ڕابردوو لە شاری کرماشان، کەسێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەگەڵ براکەی چووەتە بەردەم ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوللەی لێکردوون.

لە هەواڵەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، کە لەو ڕووداوەدا پیاوێکی دراوسێی ماڵی خەزووری بکوژ و هەروەها خەسووی بکوژەکە کە ژنێکی تەمەن ٥٧ ساڵ بووە کوژراون و ٤ ئەندامی دیکەی ماڵی خەزووریشی بریندار بوون و بۆچارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە تەندروستییەکانی کرماشان کراون.

ئاماژە بەوە دراوە، کە تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیر نەکراون و هەوڵەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کرماشان بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە، کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا و بەهۆی قەیرانی دارایی و بێکاری، کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە شارەکانی ئێران و بەتایبەتیش ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com