کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوەدەبات

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان رایانگەیاندووە، کۆمکاری عەرەبی رۆژی پێنجشەممە ١٧ی مەی، لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەم کۆبوونەوە نائاساییە، تایبەت بکرێت بە قەیرانی ئێستای نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان و رووداوەکانی کەرتی غەززە.

ئاژانسی فەرمی شەرقولئەوسەت، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی رایگەیاندووە: ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، هەڵوێست وەرگرتنە بەرامبەر بە دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینیەکان و تاوتوێکردنی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس.

ئەم کۆبوونەوە نائاساییە لە سەر داوای سعودیە بەڕێوەدەچێت.

چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ چوارشەممەش نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، سەبارەت بە بڕیاری ترەمپ لەبارەی قودسەوە کۆببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com