سەدر شێوازی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی ئاشکرا کرد

0

نوچەنێت

رێبەری رەوتی سەدر شیوازی کابینەی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکات، کە هاوپەیمانییەکەی دروستی دەکات و دەڵێت ”لێکدراوی عەتار نابێت“.

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجام درا و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکە، هاوپەیمانی سائیرون لە زۆربەی شارەکانی عێراق لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لیستە سەرکەوتووەکان دایە.

ھاوپەیمانی سائیرون، لە ژمارەیەک لیستی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و چەند ھێز و لایەنی دیکە پێکھاتووە و موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: حکومەتی داهاتووی عێراق لە هەموو لایەنەکان و بۆ رازیکردنیان، پێک نایەت و گوتوویەتی ”لێکدراوی عەتار نابێت“.

موقتەدا سەدر دەڵێت، هاوپەیمانی سائیرون حکومەتێکی تەکنۆکرات دروست دەکات، کە ببێتە دەرگایەک بۆ رزق و رۆزیی گەلی عێراق و نەبێتە هۆکارێک بۆ ”دزیی حزبەکان“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com