بارزانی و عامری پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

0

نوچەنێت

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا،  جەخت لەسەر پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەر دەکەنەوە.

نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند “بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان، پەیوەندی تەلەفۆنی بە بەڕێز هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کردووە”.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە “هەردوولا گفتوگۆیانکردووە لەبارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەری، کە چاوەڕوانی ئەوەن، سەرجەم کوتلەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە رۆژی سێشەممە نووسینگەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند “بەڕێز مەسعود بارزانی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی هاوپەیمانی سائیروونیان لە بەرێز موقتەدا سەدر کردووە”.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانی فەتح کە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، 50 کورسی بەدەستهێناوە و لەدوای سائیروون دووەمین لیستی هەڵبژاردنەکانی عێراقە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش تاوەکو ئێستا و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 26 کورسی بەدەستهێناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com