روونکردنەوەیەک لە د. نەجمەدین کەریم ـەوە

0

نوچەنێت

نوسینگەی راگەیاندنی د. نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك، ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دروستكردنی چەند پەیچێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) كە خۆیان وا نیشان دەدەن لایەنگری د. نەجمەدین بن، بڵاو كردەوە.

نەجمەدین كەریم، لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو بەهۆی داگیركردنی شاری كەركوك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە بە ڕێككەوتن لەگەڵ گروپێكی ناو یەكێتیی، وەك هەزاران هاوڵاتی كەركوك هاتە هەرێمی كوردستان و ئەو پارێزگایەی بەجێهێشت.

لەو ڕوونكردنەوەدا هاتووە، لە دوای دروستكردنی چەند پەیجێك، كە بە ڕووكەش وەك نزیك لە د. نەجمەدین كەریم خۆیان دەردەخەن، بەڵام بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لە كەسایەتی دكتۆر (نەجمەدین كەریم) ساز کراون، هیچ ئامانجێكی تریان نییە.

هاوكات روونكردنەوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوور یان نزیك ئەو پەیجانە پەیوەندیان بە دكتۆر نەجمەدین كەریمەوە نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com