بەکارهێنانی گازی کلۆر لە شارێکی سوریا پشتڕاست دەکرێتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی جەخت دەکاتەوە، کە رژێمی سوریا لە هێرشەکەی بۆ سەر ئیدلیب، گازی کلۆری بەکارهێناوە.

رێکخراوەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، ئەمڕۆ ١٦ی مەی رایگەیاند، کە رژێمی سوریا لە هێرشی چەند مانگ بەر لە ئێستای بۆ سەر ناوچەی سراقب هەڵکەوتوو لە پارێزگای سنوری ئیدلیب، گازی کلۆری بەکارهێناوە.

ئەم هێڕشە لە مانگی فێبریوەری رابردوو، کرایە سەر ئەم شارە. بە گوێرەی راگەیێندراوی ئەم رێکخراوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەریخستووە، کە رژێمی سوریا لە هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ناوچەکە ئەم گازەی بەکارهێناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com