بڵاوبوونەوەی ئەمجۆرە نەخۆشییە لە هەرێم رەرتدەکرێتەوە

0

نوچەنێت:تایبەتبەهۆی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی بوونی نه‌خۆشییەک له‌ شاری هه‌ولێر، گومان و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان درووستبوو، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر سەر لەبەری هەواڵە کە ره‌تده‌كاته‌وە و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان.‌

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فاخیر کرمانجی، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەبارەت بە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەولێر رایگەیاند “ئەو دەنگۆیانە دوورن لەڕاستییەوە، چونکە هیچ جۆرە نەخۆشییەکی ئیبۆلا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و تەنانەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە، بۆیە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی هەرێم، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و کەسێک لەخۆیەوە و بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی و زانستی، ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”.

فاخیر گرمانجی گوتیشی “ئەو نەخۆشەی، کە لە نەخۆشخانەی هەولێر بووە، نەخۆشییەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشی ئیبۆلاوە نەبووە، بەڵکو توشی جۆرە ڤایرۆسێک بووە، کە بەهۆی ئاژەڵەوە لەڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە و نەخۆشییەکی پەتایی نییە، کە مەترسی بڵاو بوونەوەی هەبێ”.

گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، داواش لەهاوڵاتیان دەکات لە وەرگرتنی زانیاری تەندروستی پشت بەسەرچاوە فەرمی و زانستییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ببەستن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com