سەرۆکی کۆمیسیۆن، شەش لایەنە ناڕازیەکەی هەرێمی بێ هیوا کرد

0

نوچەنێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کەرکوک هەڕەشە لە کارمەندانی کۆمیسیۆن دەکرێت. دەشڵێت “هیچ بەهانەیەک بۆ بەدەست هەژمارکردنەوەی دەنگەکان نییە”.

لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ئاستی عێراق “هاوپەیمانی سائیروون” بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت. “هاوپەیمانی فەتح” بە سەرۆکایەتی هادی عامری، کە زۆرینەی گروپەکانی حەشدی شەعبی لەخۆیدەگرێت پلەی دووەمی بەدەستهنێناوە. “هاوپەیمانی نەسر”ی حەیدەر عەبادیش پلەی سێیەم، دواتریش “دەوڵەتی یاسا”ی نووری مالیکی، “هاوپەیمانی وەتەنییە”ی ئەیاد عەللاوی و “رەوتی حیکمەت نیشتمانی” عەممار حەکیم دێن.

لەسەر ئاستی هەریمی کوردستانیش، پارتی دیموکراتی کوردستان هێزی یەکەم و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هێزی دووەمە. بزووتنەوەی گۆڕانیش بووەتە هێزی سێیەمی کوردستان.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ریاز بەدران، سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەڵامی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی دایەوە و گوتی “سەعید کاکەیی، کەوتووەتە ژێر کاریگەریی لایەنێکی سیاسی دیاریکراو”. کاکەیی لە پشکی گۆڕان ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقە.

لەبارەی ناڕەزایی شەش لایەنی هەرێمی کوردستان کە دەڵێن، ساختەکاری کراوە، سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند “سەربەخۆیی خۆمان پاراستووە. هیچ بەهانەیەک بۆ بەدەست هەژمارکردنەوەی دەنگەکان نییە”.

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، ریاز بەدران رایگەیاند “لە کەرکوک هەڕەشە لە کارمەندانی کۆمیسیۆن دەکرێت. داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین، کارمەندانی کۆمیسیۆن لە هەڕەشەکان بپارێزێت”.

تاوەکو ئێستا کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراقی راگەیاندووە، بڕیاریشە دوو رۆژی دیکە ئەنجامی کۆتایی رابگەیێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com