دی مستۆرا لەبارەی شەڕێکی جیهانی هۆشداری دەدا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، دووبارە بوونەوەی شەڕ و بەریەککەوتنی نێودەوڵەتی لە سوریا، بابەتێکی جێی نیگەرانیە.

دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی روودانی شەرێکی لەم چەشنە دەدات و دەڵێت “خەڵکی مەدەنی زۆرترین تێچوو دەدەن”.

ئەم دیپلۆماتکارەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت: ترسی ئەوەمان هەیە، کە قووڵبوونەوەی ناکۆکیەکان لە ئیدلیب یان باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، زیان بە ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی بگەیەنێ.

دی مستۆرا جەختیش لە سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکاتەوە و دەڵێت، پرۆسەی گفتوگۆی نێودەوڵەتی زیاتر لە هەموو کات بۆ ئەم وڵاتە پێویستە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com