روونکردنەوەی گەنەل ئێنێرجی لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی پێشخابوور

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاشکرای کرد، نزیکبووەتەوە لە ئامانجی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی هەواڵێکی رووداو، رۆژی پێنجشەممە 17-5-2018 کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی-ی تورکی رایگەیاندووە، نزیکبووەتەوە لە ئامانجی بەرهەمهێنانی نەوت، کە لە کێڵگەی پێشخابوور دەستنیشانیکردووە و پێکەوە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی پەرەیپێدەدەن.

گەنەل ئێنێرجی دەڵێت، تاوەکو سەرەتای هاوینی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی پێشخابوور بەرزدەکەنەوە، بۆ 30 هەزار بەرمیل، کە بەراورد بە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو دوو هێندە زیاددەکات.

ستێڤن وایت، سەرۆکی کۆمپانیای گەنەل ئێنیرجی رایگەیاندووە، هەڵکۆڵینی 3 بیر لەو 6 بیرەی کە پلانیان بۆ دانراوە، بەپێی پلانی خۆی و بە بودجەی تەواو بەڕێوەدەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com