لە حکومەتی داهاتوو کورد دەبێت تەرکیز لەسەر چ خاڵێک بکات؟

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەو حکومەتەی نوێیەی کە لەبەغدا درووستدەکرێت ئەگەر بڕوای بە مەبدەئی شەراکەت و تەوافوق نەبێت، ئەوا ٨٠ کورسیشمان هەبێت هیچمان پێناکرێت و کێشەکان و سزاکان بەردەوام دەبێت.

رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨،  هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، لە سەر جەم پارێزگاکان بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، کورد لەم هەڵبژاردنەدا، نزیکەی ٦٠ کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە، پێدەچێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، جارێکی دیکە لایەنە براوەکانی عێراق روو لە هەولێر بکەنەوە، بۆ دروستکردنی حکومەت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت داهاتووی کورد لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “هەڵبژاردنی ئەمجارە تەواو جیاوازە، بەو پێیەی کورد لە ٥٠%ی خاکی کوردستانمان لەدەستداوە، ئەمە وادەکات روئیایی کورد بۆ ئایندە دەبێت باشتربێت و دەبێت لایەنە سیاسییە کوردستانیەکان، پێش هەموو شتێک کۆبوونەوە بکەن و یەک گوتاری کورد لە بەغدا رابگەیەنن. ئەو بابەتانەی، کە تایبەتە بەپرسی نەتەوەیی لە چوار چێوەی وەسیقەیەکی شەرەفدا واژۆی بکەن، ببێتە مەبدەئی گشتی بۆ موفاوەزاتکردن لەگەڵ لایەنی بەرامبە”.

شاخەوان عەبدوڵڵا پێیوایە، هەرحزبێکی کوردستانی بەتەنها دەست بەگفتوگۆ بکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، لەزیانی خەڵکی کوردستان دەشکێتەوە. هەروەها بەپێویستیشی دەزانێت سەرجەم حیزبە کوردییەکان، بە یەکەوە بۆ داواکاری کورد بچنە گفتوگۆوە. گوتیشی “ئەو حکومەتەی، کە درووستدەکرێت ئەگەر بڕوای بە مەبدەئی شەراکەت و تەوافوق نەبێت، ئەوا نەک ٦٠ کورسی، بەڵکو ٨٠ ئەندام پەرلەمانیشیمان لەبەغدا هەبێت هیچمان پێناکرێت”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت “دەبێت سەرکردایەتی سیاسی کورد بەگشتی تەرکیز لەسەر خاڵێک بکات، ئەویش ئەوەی ئەو حکومەتەی دێت بەکردەیی دان بەشەراکەت و تەوافوقدا دەنێت یاخود نا، بڕوای بەدەستوور هەیە یاخود نا. هەروەها ئەو هەڵانەی لەڕابردوو کراوە بەرامبەر بەکورد لەبڕینی بودجەی کوردستان و دەرکردنی پێسمەرگە لە ناوچەجێناکۆکەکان و ئاوارەکردنی سەدان هەزار خەڵک راستدەکرێتەوە یان نا، ئەمانە ببنە مەبدەئی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com