وڵاتێکی بیانی هێزکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز 

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ ١٧ی مەی دوابەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی زۆربەی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش، وەزارەتی بەرگری دانیمارک لە راگەیێنداروێکدا رایگەیاند “ئەم وڵاتە هێزە تایبەتەکانی خۆی لە عێراق دەکشێنێتەوە”.

وەزارەتی بەرگری دانیمارک راشیگەیاندووە: ژمارەی ئەو هیزە تایبەتەی، کە لە عێراق دەکشێنێتەوە، نزیک بە ٦٠ کەسن و تا کۆتایی وەزری پاییز ئەم بڕیارە دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم بڕیارەی دانیمارک لەکاتێکدایە، کە ١٨٠ سەربازی دیکەی ئەم وڵاتە لە بنکەی سەربازی ئەسەد لە عێراق دەمێننەوە و لە چوارجێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، درێژە بەکاروباری خۆیان دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com