پارتی پێش لایەنەکانی دیکە ئەم بابەتەی ئاشکرا کرد

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە دەنگدانی تایبەت گوتمان زوڵم لە پارتی کراوە، بەڵام ئەوان چوونکە لە دژی ئێمە بوو، هەموو لایەنەکان بێدەنگ بوون.

شەش لایەنی کوردستانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەریەک لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، هاوپەیمانی، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی، لە بارەگای سەرەکی هاوپەیمانی لە سلێمانی کۆبوونەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوە و دەڵێن، ساختەکاری کراوە و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە بکەن و دەنگەکان بە دەنگ دەست هەژمار بکرێتەوە.

 لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن رایگەیاند، پێش ئەوەی لایەنەکان ئەوان باسی ساختەکاری بکەن، لە دەنگدانی تایبەت گوتمان زوڵم لە پارتی کراوە، بەڵام ئەوان چوونکە لە دژی ئێمە بوو، هەموویان چەپڵەیان بۆ یەکیتی لێدەدا و بێدەنگ بوون.

عەلی عەونی دەڵێت، لە ١٦ی ئۆکتۆبەر نیوە خاکی وڵات دەستچوو ئەو لایەنانە بێدەنگ بوون، بەڵام لەسەر لەدستدانی کورسی هاتوهاواریانە، تازە بیریان هاتووەتەوە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتێک کراوە. گوتیشی، پێمان راگەیاندوون ئێمە بڕوامان بەو هەڵبکاردنە نییە لەسلێمانی، کە کراوە و با بە دەست هەژمار بکرێتەوە، تەنانەت پارێزگاکانی دیکەی هەرێم (هەولێر و دهۆک) 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com