مەرجەکانی سەدر بۆ عەبادی ئاشکرا دەبێ

0

نوچەنێت-انتخاب

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی عێراقی، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، بە مەرج رەزامەندی لە سەر درێژکرنەوەی سەرۆکوەزیرانی عەبادی دەربڕیوە.

وەزیرێکی کابینەی عەبادی لەم بارەوە دەڵێت: هاوپەیمانی الوطنیە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی و هاوپەیمانی القرار، بە سەرۆکایەتی ئۆسامە نوجەیفی و رەوتی حیکمە، بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، ویڕای هاوپەیمانی سائیروون والنصر، لێک نزیک بووونەتەوە، کە لەسەریەک ١٤٠ کورسی پەرلەمانیان هەیە.

رۆژنامەی “العربی الجدید”ی قەتەر لە سەر زاری ئەم وەزیری کابینەوە عەبادی، بڵاوی کردۆتەوە: موقتەدا سەدر بە چەند مەرجێک رەزامەندی لە سەر بوون بە سەرۆکوەزیرانی حەیدەرعەبادی دەربڕیوە. خاڵی جەوهەوری ئەم مەرجانە پابەندبوونی عەبادییە بە پلان و بەرنامەکانی هاوپەیمانی سائیروون.

ئەم وەزیرە عێراقییە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، بە رۆژنامەی العربی الجدیدی گوتووە، بەرنامەی گشتگیری سەدر بریتتە لە:

پێکهێنانی کابینەیەکی نیشتمانی بە دوور لە بەش بەشێنەی تایفی، بە تایبەت لە دابەشکردنی پۆستەکان، هەڵبژاردنی وەزیرانی شایستە، بەلێنداربوون لەبارەی دادگاییکردنی گەندەڵکاران، بوونی ستراتیژییەکی روون بۆ کەمکردنەوەی رادەی هەژاری و بێکاری، ئاوەدانکردنەوە شارە وێرانبووەکان، مامەڵەکردنێکی عادڵانە لە گەڵ خانەوادەی تیرۆرستان، چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، بەلێنداربوون بە نیسبەت وەدەرنانی هێزە بیانیەکان لە عێراق و گرتنە بەردەم سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆ بە دوور لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی لایەنە بیانیەکان.

مەرجێکی دیکەی سەدر ئەوەیە، کە عەبادی ساڵانەی بەرنامەکانی خۆی نوێ بکاتەوە و ئەگەر لە پلانەکانی شکست بهێنی، لە پەرلەمان دەنگی متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com