ئەو گوندانەی داعش هاتووچۆیان دەکات چۆن خۆیان دەپارێزن؟

0

نوچەنێت: تایبەت

دوای تێکشکاندنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، پەلامارەکانی چەکدارانی ئەو رێکخراوەیە لە عێراق و بەتایبەتی لە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم زیاتر بووە و پەرەی سەندووە. بەرپرسێکی حزبی لە داقوق دەڵێت ” ئەوە خەڵکەکە لەناوخۆیاندا دابەش بوون بەسەر چەند رەبیەیەک لە ناو گوندەکان و پاسەوانی گوندەکە دەکەن.

لە لێداونێکی تایبەت بە نوچەنێت، هیوا رەشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکرادتی کوردستان لە داقوق، لەبارەی جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەو سنوورە رایگەیاند “چەکدارەکانی داعش، بەهەمان شێوازی پێشووتر جموجۆڵیان هەیە و هێزێکی زۆریان هەیە لە دەڤەرەکە و هیچ هێزێکی ئەمنی نییە بۆ بەرپەرچدانەوەیان. لەهەمان کاتدا تائێستا زیانیان بە کەس نەگەیاندووە لە گوندە کوردنشینەکان”.

لەبارەی زیاد بوونی ژمارەی ئەو چەکدارانە هیوا رەشید گوتی “جموجۆڵیان زۆرە، پێدەچی ژمارەیان زیاتر بووبێت، بەڵام دیار نییە چەندن، بەڵام بە گشتی یەکجار زۆر نین”.

ئەو بەرپرسەی پارتی لە داقوق ئاماژە بەوە دەکات، کە “داعش لەو ناوچەیە بووەتە مەترسییەکی زۆر گەورە بۆ سەر دانیشتووانی گوندە کوردییەکان، وەک گوندەکانی سەر بە حەفتەغار، لەبەر ئەوە خەڵکەکە لەناوخۆیاندا دابەش بوون بەسەر چەند رەبایەیەک لە ناو گوندەکان و پاسەوانی گوندەکە دەکەن. بەجۆرێک هەر پێنج شەش ماڵ و رەبیەکیان هەیە و شەوان پاسەوانی دەکەن”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com