بۆ بردنەوەی تاوانباری کچە کوژراوەکە، بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانی لە هەولێرە

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی گەنجێکی کورد، کوشتنی کچێکی ئەڵمانی لەسەر ساغ دەبێتەوە، بەرپرسانی ئەمنی هەرێمی کوردستان دەستگیری دەکەن و رۆژی هەینی رابردوو، رەوانەی ئەڵمانیای دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، عەلی بەشار ئەو گەنجە، دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٤ ساڵ، پاشان دەیکوژێت و لە رێگەی پاسپۆرتی ساختەوە ئەڵمانیا بەجێدێڵێت.

ئەم تۆمەتبارە کوردەو ناوی عەلی بەشارەت-ە،  لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە دەستگیركرا. پۆلیسی دهۆک رایگەیاند،  تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو گوتویەتی،  دوای ئەوەی دەستدرێژی كردۆتە سەر کچێکی ١٤ ساڵی ئەڵمانی، پاشان کوشتویەتی.

كچە كوژراوەكە، ناوی سوزانا ماریا فێڵدمان و خەڵكی شاری ماینتسە، بەڵام تەرمەكەی لە نزیك  ئەو شارەی كەمپەكەی عەلی لێیە، دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، سەرۆکی پۆلیسی ئەڵمانیا، خۆی هاتۆتە هەولێر بۆ ئەوەی بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی کوردستان، تاوانبارەکە بەرنەوە ئەڵمانیا.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، تاوانبارەکە پێشتریش تاوانی دزی و چەقۆ کێشی و شەڕی ئەنجامداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com