جەعفەر ئیمینکی، کاتی نەمانی پاشەکەوتی موچە ئاشکرادەکات

0

نوچەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی پڕۆژەی جاکسازی کۆدەبێتەوەو باس لە نەمانی کاتی پاشەکەوتی موچەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١-٦-٢٠١٨، جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، سبەی پەرلەمان تایبەت به‌ تاوتوێكردنی پڕۆژەی چاكسازی كۆدەبێتەوە، بەو ئومێدەی بتوانین پڕۆژەكە پەسند بكەین. حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆچوونی خۆی لەسەر پڕۆژەكە دیاركردووە، ئێمەش وەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ماددەكانمان دیاركردووە، بۆیە دڵنیام كۆبوونەوەی سبەی بە سەركەوتوو ئەنجامدەدرێت.

جەعفەر ئیمینکی هەروەها رایگەیاند، دوای پەسندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، لەوانەیە كاتێك بۆ قسەكردن لەسەر نەمانی پاشەكەوت دیار بكەین و پاشەكەوت لە موچەی فەرمانبەران نەمێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com