کاتی کردنەوەی کەناڵەکەی مەلا مەزهەر راگەیەندرا

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن لەوەزارەتی رۆشنبیری هەرێم رایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی مەلا مەزهەر بەڵێنیداوە رێنماییەكانی وەزارەتی رۆشنبیری جێبەجێ بکات، بڕیارمان دا کەناڵەکەی بکەینەوە.

کەناڵی سرووشت، کەناڵێکی ناوخۆیییە ‌و مەلا مەزهەر خۆراسانی، خاوەنیەتی و بەهۆی سووکایەتیکردن بە ژنان، ناڕەزایەتی چالاکوان و چاودێرانی مافی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە، رۆژی یەکشەممە ١٠-٦-٢٠١٨ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڕیاری دا بەشێوەیەکی کاتی دابخرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەممەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان سەبارەت بە کردنەوەی کەناڵی سرووشت راگەیاند “پاش ئەوەی مەلا مەزهەر خۆراسانی، بەڵێنی داوە رێنماییەكانی وەزارەتی رۆشنبیری جێبەجێ بکات و بەڵێنامەشی پڕكردەوە، كە بەرێنماییەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری پابەند دەبێت، ئێمەش بڕیارمان دا کەناڵەکەی بکەینەوە”.

سەبارەت بەکاتی کردنەوەکەی کەناڵەکەش محەمەد گەردی ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمڕۆ دووشەممە ١١-٦-٢٠١٨ کاتژمێر ٣ی پاش نێوەڕۆ کەناڵەی بۆ دەکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com