پەمپیۆ کۆریای باکور دڵنیا دەکاتەوە

0

نوچەنێت-مشرق

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تەنها ئەنجامی دیداری نێوان دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن ئون، کە واشنتۆن پێێ گەشبینە، داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکورە.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی دیدار و گفتۆی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور، کە بڕیارە سبەی ١٢-٦-٢٠١٨ ئەنجام بدرێت، دەڵێت: دامالێنی چەکی ئەتۆمی پیۆنگ یانگ، ئەنجامێکی دڵخواز و سەرەکییە، کە واشنتۆن پێی گەشبینە.

پەمپیۆ گوتیشی “کۆریای باکور، دەرفەتێکی بێ وێنەی بۆ گۆڕینی ئاراستەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەمریکا بە دەستەوە داوە، چاوەڕێین بزانین پیۆنگ یانگ تا چ رادەیەک راستگۆیی لە خۆی نیشان دەدات”.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، داماڵینی چەکی ئەتۆمی، تەنها رێگەی دڵنیابوونەوەیە، تاکوو کۆریای باکور چیدی هەوڵی بە دەستهێنانی نادات.

لای خۆیەوە پەمپیۆ دڵنیایی دایە پیۆنگ یانگ و گوتی، ئامادەی گرتنە بەری رێوشوێنی تایبەتین، تاکوو کۆریای باکور دڵنیا بێت، داماڵینی چەکی ئەتۆمەکەی بە مانای کۆتایی ئەم وڵاتە نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com