ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژ بە پەکەکە لەم ناوچەیە دەستیپێکرد

0

نوچەنێت-ئەنادۆڵ

سەرۆککۆماری تورکیا باس لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی وڵاتەکەی لە  باکوری عێراق دەکات.

بە گوێڕەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، ئەمڕۆ ١١-٦-٢٠١٨، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا رایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەلەی لە قەندیل دەستی پێکردووە.

ئەردۆغان گوتیشی: ئامانجی ئێمە وشککردنی گەورەترین زەلکاوە و قەندیل چیدیکە نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە و تیرۆریسم بۆ سەر تورکیا.

بە گوتەی سەرۆککۆماری تورکیا، تاکوو ئێستا ١٤ ئامانجی سەربازی پەکەکە بۆردوومان کراوە.

ئەردۆغان گوتیشی “هەر وەک چۆن عەفرین و جرابلس و ئەعزازمان لە تیرۆرسیتان پاک کردەوە، شاخەکانی قەندیلیش پاکسازی دەکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com