هێزەکانی سوریای دیموکرات: ئامادەی گفتوگۆین

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

ئەنجومەنی دیموکراتی سوریا، باڵی سیاسی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، بۆ چارسەری کێشە و ناکۆکیەکانیان لە گەڵ سوریا، ئامادەی گفتوگۆن و بۆ ئەم مەبەستەش، هیچ پێش مەرجێکیان نابێت.

ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا ئاشکرای دەکات، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئامادەن بە بێ هیچ مەرجێک لە گەڵ دەوڵەتی سوریا بکەونە گفتوگۆ و دانوستانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتی سوریا رایگەیاندووە، ئەگەر هێزەکانی سوریای دیموکرات، وتووێژ لە گەڵ دیمەشق رەتبکەنەوە، سوپای سوریا توانای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەم هێزانەی هەیە.

حیکمەت حەبیب، ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی دیموکراتی سوریا بە ئاژاسی هەواڵنێری فەرەنسای گوتووە: هێزە سیاسی و سەربازیەکانی سوریای دیموکرات، سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ جددین و بەبێ هیچ پێش مەرجێک ئامادەی دانوستانن لە گەڵ دیمەشق.

بە گوتەی حیکمەت حەبیب، ٣٠%ی خاکی سوریا لە باکوری ئەم وڵاتە لە ژێر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتیدایە. دەوڵەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، دوو مەرجەعی یاسایین، کە دەبێ لەسەر مێزی دانوستان کێشە و ناکۆکیەکانیان یەکلا بکەنەوە.

ئەنجومەنی دیموکراتی سوریا لە بەیانێکدا، کە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو بۆتەوە، پێشوازی لە کرانەوەی دەرگای گفتوگۆ لە گەڵ دیمەشق کردووە.

بەسار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: هێزەکانی سوریای دیموکراتی تەنها کێشەی چارەسەرنەکراوی ئەم وڵاتەن، ئەم گروپە لە گەڵ دوو بژاردە بەرەوڕوون، یان دەبێ رێگەی گفتوگۆ هەڵبژێرن، یان ئەوەی کە لە گەڵ بژاردەی سەربازی بەرەوڕوو دەبنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com