روونکردنەوەی گوتەبێژی عەبادی لەبارەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە، کە تەنها دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەم وڵاتە دەتوانێ بڕیار لە سەر دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بدات.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حەیدەر عەبادی، ئێوارەی ئەمڕۆ، ١١-٦-٢٠١٨ وەک کارادنەوە بەرامبەر بە داوای سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی مانگی رابردووی عێراق، جەختی کردەوە، کە بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی عێراق، تەنها لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدڕاڵدایە و هیچ دەزگا و دەسەڵاتێکی دیکەی عێراق لەم پەیوەندیەدا ناتوانێ بڕیاردەر بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com