هەڵوێستی موقتەدا سەدر لەبارەی شەڕی ناوخۆ لە عێراق

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

دوابەدوای سووتاندنی کۆگای دەنگەکان لە بەغدا، رابەری رەوتی سەدر، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق هۆشداری دەدات.

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، لە پەیامی هۆشدارئامێزی خۆیدا ئاماژە بە دۆخی مەترسیداری عێراق دەدات و هاوکات هۆشداری لەبارەی ئەگەری دەستپێکی شەڕی ناوخۆ لەم وڵاتە دەدات.

سەدر هەروەها دەڵێت: عێراق لە مەترسیدایە، برینەکانی هێشتا باش سارێژ نەبوونەتەوە، ئەم وڵاتە بە دەست داگیرکاری، تیرۆریزم و گەندەلییەوە دەناڵێنی. وڵاتی ئێمە پڕ بووە لە هەژاران، ستەم لێکراوان، هەتیم و بریندار و …هتد. نە ئاومان هەیە، نە کارەبا، نە وەرزێڕی، نە پیشەسازی، نە پارە، نە ژێرخان، نە سنووری ئەمن و دوژمنان لە هەموو لایەکەوە ئێمەیان کردۆتە ئامانج.

سەدر لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا گوتی: ئێستاش ئاسەواری دیکتاتۆرییەت و رژێمی بەعسی بە سەر عێراقەوە دیارە. واز لە کورسی و پۆسی و دەسەڵات بهێنن.

سەرۆکی رەوتی سەدر هەروەها گوتی، هیچ کات وڵاتەکەم لە پێناو کورسی و دەسەڵات نافرۆشم، ئەم پۆست و مەنسەبانە لە ئاوی لووت کەمتر و پەستترن، هیچ کات بەشداری شەڕی ناوخۆ نابم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com