ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی: گؤڕانکاری حزبی نەکراوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگدەگەیەنێت، ئەوەی باسدەکرێت، کە گۆڕانکاری لە پۆستی حزبی لە ناو پارتی کراوە، راست نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکانی پارتی دا کراوە و خودی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات.

لە لێدوانێکی تایبە بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، لە بارەی گۆڕانکاری لە پۆستە باڵاکان، بێ ئاگای خۆی لەو بارەیەوە راگەیاند و گوتی هیچ گۆڕانکارییەک رووی نەداوە و ئەوەی باسدەکرێت ناڕاستە.

عەلی عەونی دەڵێت، ئەگەر بڕیار بێت گۆڕانکاری بکرێت بە فەرمی رادەگەیەندرێت و رێورەسمی تایبەتی خۆی بۆ ئەنجام دەدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com