ترەمپ: ئێڕان وەک کێشە بە میرات ماوەتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای دیدار لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور، لە گوتارێکدا سەبارەت بە ئێران و رێککەوتنی ئەتۆمی ئەم وڵاتە دوا.

سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە گوتی: کۆمەڵێک کێشە و گرفت بە تایبەتی کێشەی ئێران وەک میرات بۆ ئیدارەکەی من ماوەتەوە. رێککەوتنی ئەتۆمی بەو هۆیەوە، کە خراپ بوو، لێی کشامەوە.

ترەمپ هەروەها گوتی: هۆکاری کشانەوەم لە رێککەوتنەکە ئەوە بوو، تا ئێران رەفتاری خۆی بگۆڕێت. بەڵام من وەک باراک ئۆباما ئامادە نەبووم ئیمتیاز بدەم بە ئێران.

سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆبامای بەوە تۆمەتبار کرد، کە بۆ ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکایی، ملیۆنان دۆلار پارەی دایە ئێران، بەڵام من ئامادە نەبووم وەها کارێک ئەنجام بدەم.

ترەمپ راشیگەیاند، کە دەبێ جیهان بزانێ، سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گۆڕاوە.

لە بەشێکی دیکەی لە گوتارەکەیدا، ترەمپ باسی لەوەش کرد، کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا رەفتاری ئێران گۆڕاوە و ئەم وڵاتە کەمتر دەستوەردانی لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com