ئامادەکاری بۆ شەڕ لە گەڵ ئێران دەکرێ

0

نوچەنێت-هائارتز

پێگەیەکی ئیسرائیلی لە گوتارێکدا تیشکی خستۆتە سەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور و پەیوەندی و شوێندانەری ئەم کۆبوونەوەی لە سەر ئێران.

پێگەی ئیسرائیلی هائارتز نووسیویەتی: بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆبوونەوەکەی نێوان ترەمپ و ئون، لە راستیدا دەستپێکێکە بۆ لێدانی ئێران.

بە گوێرەی هائارتز، ترەمپ و هاوبیرانی لە کۆشكی سپی بە رێگەی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆریای باکور، دەیانهەوێ دۆسیەی ئەم وڵاتە یەکلا بکەنەوە، تاکوو ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی سەرەکی ئەمریکا، واتا ئێران بکەن.

راپۆرتەکەی هائارتز ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەگەر دۆسیەی کۆریای باکور بە سەرکەوتوویی چارەسەر بکرێت، ئەوە ئەمریکا لە ئەجێندای دایە کەیسی ئێران نەک بە رێگەی دانوستان بەڵکوو بە رێگەی شەڕ یەکلا بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com