ئێران و تورکیا لە سەر پەکەکە رێکدەکەون

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

نورەدین جانیکلی، وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرای دەکات، کە ئێران رەزامەندی لە سەر ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر پەکەکە دەربڕیوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەزیری بەرگری تورکیا، وێڕای ئاشکراکردنی ئەم رێککەوتنە رایگەیاندووە، کە لەناوبردنی شەڕڤانانی پەکەکە لە قەندیل ئامانجی دوایی و سەرەکی ئەنقەرەیە.

وەزیری بەرگری تورکیا هەروەها دەڵێت: ئامادەبوونی سەربازی وڵاتەکەی لە باکوری عێراق بەردەوام دەبێ، تا ئەو کاتەی، کە سەرجەم گروپە تیرۆرستییەکان تێکبشکێندرێن.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە پەکەکە کردووە، کە ناوچەکانی ئەم هەرێمە بە جێبهێڵن، چونکە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانە، گیانی خەڵکی مەدەنی ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com