هەڵوێستی پارتی و یەکێتی لەسەر هاوپەیمانی فەتح و سائیروون

0

نوچەنێت

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا پێشوازیی لە هاوپەیمانییەکەی فەتح و سائیروون دەکەن، کە ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیێندرا و بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناوی دەبەن.

لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتیدا هاتووە “ئەمشەو بەهیمەتی دڵسۆزان بۆ دەربازكردنی وڵات، لە تەنگەژەی سیاسی، هەوڵێك بۆ هاوپەیمانی (سائیرون و فەتح) راگەیەندرا، مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك، ئەو هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمانوایە، سەرەتای نەخشەڕێگایەكی سیاسی و هاوپەیمانی باشە، لەپێناوی دەربازبوون، لەم دۆخە بنبەستە سیاسییە، بێگومان ی.ن.ك و پ.د.ك، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەكەن و بەزووترین كات، وەفدی هاوبەش، بۆ دانوستاندن، پێكدێنین”. 

دەقی راگەیێندراوەکەی پارتی و یەکێتی:

لەم دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەی عیراق و كوردستاندا، سیاسەتی نەخوازراو، پرۆسەی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەكانی خستە ناو گێژاوێكی ترسناك. 

ی.ن.ك و پ.د.ك، خۆمان و گەلی كوردستانمان، لە مەترسی ئەو كێشانە، لە كوردستان و عیراق، دوورخستەوەو هەوڵێكی زۆریشماندا، بەردەوام بەشێك بین لە چارەسەر، بەپێی دەستور و رێساو یاساكانی هەڵبژاردن، لەم پێناوەشدا، وەفدی هاوبەشی هەردوو لا بە راوێژ لەگەڵ یەك، سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی عیراقمان كردو هەڵوێستی خۆمانمان پێ‌ راگەیاندن.

ئەمشەو بەهیمەتی دڵسۆزان بۆ دەربازكردنی وڵات، لە تەنگەژەی سیاسی، هەوڵێك بۆ هاوپەیمانی (سائیرون و فەتح) راگەیەندرا، مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك ئەو هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمان وایە، سەرەتای نەخشە رێگایەكی سیاسی و هاوپەیمانی باشە، لەپێناوی دەربازبوون، لەم دۆخە بنبەستە سیاسییە، بێگومان ی.ن.ك و پ.د.ك، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەكەن و بەزووترین كات، وەفدی هاوبەش، بۆ دانوستان، پێكدێنین.

لە هەمانكاتدا ئومێدەوارین، سەرجەم لایەنە كوردستانی و عیراقییەكان، خاڵە هاوبەشەكان بەسەر خاڵە ناكۆكەكاندا زاڵ بكەین  و پێكەوە، بەرپرسیارێتی حكومەتێكی سازاوی نیشتمانی بۆ راپەراندنی ئەركە هاوبەشەكان، پێك بهێنین و یەك ریزی نیشتمانی بپارێزین.

مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com