مۆگرینی لەبارەی دیدارەکەی ترەمپ و ئون هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوا بەدوای کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور لە سەنگاپور هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند: دیداری ئەمڕۆی نێوان ترەمپ و ئون نیشانی دا، کە ئامانجی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە کۆریای باکور دەتوانێ بەکردەوە بە دی بێت.

لە بەیانی مۆگرینی، وێڕای پێشوازی لەم دیدارە، جەخت کراوەتەوە، کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکور، نیشانی دا، کە دیپلۆماسی وەک تەنها چارەسەر بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی پایەدار و بەردەوام لە نیمچە دوورگەی کۆریا وەڵامدەرە.

لە بەشێکی دیکەی بەیانەکەی مۆگرینی هاتووە: ئامانجی دوایی، کە جێی سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، داماڵینی چەکی ئەتۆمی لەم ناوچەیە بە بێ ئەوەی لایەنێک بیهەوێ ئەم ئەزموونە دووبارە بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com