لە سەر پۆستی سەرۆکوەزیرانی عەبادی رێککەوتن دەکرێ

0

نوچەنێت-المعلومە

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، رێککەوتنی سەرەتایی لە گەڵ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کراوە و بەپێی رێککەوتنەکە، دوو لایەن پشتیوانی لە حەیدەر عەبادی، بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن.

حنین القدو، رۆژی سێشەممە 13-6-2018، بە ئاژانسی هەواڵی “المعلومە”ی گوتووە، کە رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسای بۆ خولی دووەمی سەرۆکوەزیرانی عەبادی کراوە.

القدو بە ئاماژەدان بە بوونی ناکۆکی لە نێوان هاوپەیمانیەکانی نەسر بە سەرۆکایەتی عەبادی و سائیروون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، گوتی: بە هۆی پێش مەرجەکانی هاوپەیمانی سائیروون بۆ حەیدەر عەبادی، بۆ بوون بە سەرۆکوەزیران و رەتکردنەوەی لە لایەن ناوبراوەوە، ئەم دوو هاوپەیمانێتیە لەیەکتر دوور کەوتوونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com