خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکرد

0

نوچەنێت

سەدان پێشمەرگە، لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عیراق لە سلێمانی، دژی سوتاندنی دەنگەکانیان کۆبوونەوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارەیان کرد.

لە رێکەوتی ١٢-٥-٢٠١٨، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عیراق، لەسەرانسەری عیراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. هەندێ لایەن دەڵێن” ساختەکاری کراوە” لەبەرئەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی هێزەئەمنییەکان و پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.

رۆژی ٦-٦-٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و یاسای هەڵبژاردنی هەموار کردەوە. لەناو دانیشتنەکەدا، پەرلەمانتارانی گۆڕان پێشنیازی رەتکردنەوە و هەژمارنەکردنی دەنگی تایبەت (دەنگی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان)یان لە هەرێمی کوردستان کرد و پەرلەمانیش کردیە یاسا.

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی ئەم بڕیارە، ئەمڕۆ هیزەکانی پێشمەرگە لە پاریزگای سلێمانی، لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عیراق، گردبوونەوەیان ئەنجامداو دروشمی”خیانەت لە خوێنی شەهیدان”یان بەرزکردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com