ئۆپەراسیۆنی حەدیدە گیانی ملیۆنان کەسی خستۆتە مەترسییەوە

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

سەرباری داوای نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆف لە ئاستی جیهاندا لە سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بۆ پشوودرێژی و دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسیانە بۆ قەیرانی یەمەن، هاوپەیمانی عەرەبی-ئیسلامی بە سەرکردایەتی سعودیە، ئۆپەراسیۆنی گەورە خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەندەری حەدیدە، لە ژێر دەسەڵاتی میلیشا حوسییەکان دەستپێکرد.

بە گوێڕەی لێدوانی دانیشتوانی ئەم شارە، کە ٦٠٠ هەزار کەسی لەخۆ گرتووە، هێرش بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی حوسیەکانی یەمەن لە دەفەرەکانی باشوری شارەکە، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٣-٦-٢٠١٨ دەستی پێکردووە و کەشتییە جەنگیەکانی سعودیە و ئیمارات، لە بەشی باشوری ئەم شارە جێگیر کراون.

هەروەها دوو هەزار کەس لە سەربازانی هاوپەیمانێتی ئیسلامی-عەرەبی، لە قۆڵی رۆژئاوای شارەکە جێگیر کراون، تاکوو هێرشی خۆیان دەستپێبکەن.

لە وەها دۆخێکدا، سەرچاوە دیپلۆماسیەکان و رێکخراوەکانی چالاک لە کاروباری مرۆڤدۆستانە، سەبارەت بە لەناوچوونی بەندەری حەدیدە، وەک سەرەکیترین خاڵی رەوانەکردنی یارمەتی بۆ خەڵکی شەڕلێدراو و لێقەوماوی یەمەن، هۆشداری دەدەن و دەڵێن گیانی ملیۆنان کەس لە ئەگەری بەردەوام بوونی هێرشەکان لە مەترسیدایە.

بەندەری حەدیدە، رێڕەوی ستراتیژیە بۆ دابینکردنی زیاتر لە ٧٠%ی مەوادی خۆراکی، شتومەک و دەرمانە بۆ شەڕلێدراوانی یەمەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com