ئۆپەراسیۆنێک ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەکاتەوە

0

نوچەنێت-بی بی سی

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤-٦-٢٠١٨، هاوکات لە گەڵ چڕبوونەوەی هێرشی هاوپەیمانی ئیسلامی-عەرەبی بۆ سەر بەندەری حەدیدە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرووەکان، لە بارەی ئەم ئۆپەراسیۆنە کۆدەبێتەوە.

ئەنجومنەی ئاسایش، ئەمڕۆ لەبارەی هێرشەکەی سەر بەندەری حەدیدە کۆدەبێتەوە و لە پشت دەرگا داخراوەکان تاوتویێ ئەم بابەتە دەکات،

کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش، لە سەر داوای بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی دەرەوەی روسیاش، لە بەیانێکدا سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە هۆشداری داوە. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هاتووە: درێژەکێشانی ئەم شەڕ و بەریەککەوتنانە، کارەساتی گشتی بەدواوە دەبێت و دەبێتە کۆسپی گەورەتر لەبەدەم چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی سیاسی و سەربازی یەمەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com