تورکیا و ئەمریکا لە سەر مینبج رێککەوتن

0

نوچەنێت-میزان

بەرپرسانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی نەخشەڕێگایەکی هاوبەش لە شاری مینبج رێککەوتن.

ئەرکانی سوپای تورکیا، ئەمڕۆ ١٤-٦-٢٠١٨ رایگەیاند، کە بەرپرسانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە شاری مینبج لە گەڵ لایەنی ئەمریکی گەیشتوونەتە رێککەوتن.

بە گوێەری راگەیێندراوی سوپای تورکیا،      ئەم رێککەوتنە لە میانەی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی بەرپرسانی سەربازی دوو ولات لە شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا کراوە.

لە ماوەی رابردووشدا ئەمریکا و تورکیا لە بارەی مینبج رێککەوتنی سەرەتاییان کردبوو.

 لە قۆناغی یەکەمدا شەرڤانانی پەکەکە و یەپەگە ٣٠ رۆژ دوای ئەم رێککەوتنە دەبێ ناوچەکە جێ بهێڵن.بە گوێڕەی رێککەوتنە لە قۆناغی دووهەمیشدا،هێزی سەربازی و هەوالگری ئەمریکا و تورکیا بە شێوەی هاوبەش چاودێری دۆخەکە دەکەن،دوای ئەوە کە ٤٥ رۆژ بە سەر رێککەوتنە تێپەڕ بێت.

لە قۆناغی سێهەمدا  هێزێکی خۆجێی پێکهاتوو لە دانیشتوانی ناوچەکە پێکدێت کە کۆنتڕۆڵ وئیدارەی ناوچەکەی رادەست دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com