دواکەوتنی حکومەتی نوێی عێراق چ کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدگەیەنێت، دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هەرێم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.  

بڕیاره‌ رۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌ بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە هیشتا حکومەتی نوێی عێراق پێکنەهاتووە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢ ئایار قبوڵ نەکراوە، ئاراستەیەکیش لەعێراقدا هەیە  کە داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سه‌ركه‌وت سەرحەد، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی لەپەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند”  ئەگەر بێت و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوابکەوێت، وە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵ نەکرێت و ببێتە هۆی درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمانی عێراق، بە بڕوای من رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەکاتی خۆیدا”.

سه‌ركه‌وت سەرحەد ئاماژە بەوەدەکات، دیاریکردنی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠-٩ و لە هەمان کاتدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکلایی نەبووەتەوە و حکومەتی نوێش رانەگەیەندراوە، دەبێتە گرفت بۆ هەرێمی کوردستان، لەڕووی یاسایی و ئەو بەند و یاسایانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە.   

هەروەها گوتیشی “هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دواتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دواتریش هەڵبژارد نی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەیەک ساڵدا و لەماوەی چەند مانگێکدا کاریكی ئەستەمە، گرفت بۆ کۆمسیۆن و باری دەروونی خەڵکیش درووست دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com