رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوەڕوانی وشکەساڵیدا

0

نوچەنێت

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتیدا لەبارەی وشکەساڵی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدات و دەڵێت، وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بە سەرنجدان بەو خۆڵ بارینانەی، کە بیابانەکانی ئەم ناوچانەی گرتۆتەوە، دەبێ خۆی بۆ کەم بوونی ئاو و وشکەساڵی ئامادە بکات.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا، وشکەساڵی لە زۆربەی ئەم ناوچانە گشتگیرتر و بەربڵاوتر بۆتەوە. لەم بارەوە رێکخراوی فائۆ، رایگەیاندووە “ئەم ناوچانە کەمترین پشکیان لە یەدەکی ئاوی پاک و خواردنەوەی جیهان هەیە.

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئەم دۆخە خراپە پێدەچێ لە گەڵ گۆڕانکاری ئیقلیمی و کەش و هەوا خراپتر ببێت. هەربۆیە وڵاتانی هەڵکەوتوو لەم ناوچانە، دەبێ بەرەنگاری دەرهاویشتە و ئەنجانەکانی وشکەساڵی ببنەوە و خۆیان بۆ دۆخێکی چاوەڕوانکراو ئامادە بکەن. هەر بەم پێیەش دەبێ پلانی کاریگەری و هەمەلایەنەیان بۆ رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دۆخی خراپتر بەدەستەوە بێت.

رنە کاسترۆ، جێگری رێکخراوی فائۆ دەڵێت: دەبێ بە باشی لە دیاردەی وشکەساڵی تێبگەین و بە گوێرەی پێویست ئیدارەی ئەم قەیرانە بکەین. بە گوتەی ئەم بەرپرسەی فائۆ، وڵاتانی ناوچەکە دەبێ لە سیاسەتی وەڵامدانەوەی رۆژانە خۆ بەدوور بگرن و بەرەو سیاسەت و پلانی درێژخایەن هەنگاو بنێن، تاکوو لە درێژماوەدا لە مەترسیەکان کەم بکەنەوە و توانای بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی خۆیان لە گەڵ مەترسیەکانی وشکەساڵی زیاتر بکەن.

راپۆرتەکە هەروەها پێشنیار دەکات، کە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کە لە گەڵ دۆخی وشکەساڵی بەرەوڕوون، سیاسەتی کشتوکاڵ و وەرزێری خۆیان بە  شێوەیەک رێکبخەن، کە پێویتسییان بە ئاوی کەمتر بێت و لە سیستەمی ئاویاری پێشکەوتوو کەڵک وەربگرن.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا پێشنیار کراوە، کە ئەم وڵاتانە لە ژمارەی ئاژەڵەکان کەم بکاتەوە، تاکوو سرووشت و گیا و لێڕەوارەکان بە هۆی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکان چیدی لەناو نەچێت.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لە ژمارەیک لە گوند و دەڤەرەکانی هەڵکەوتوو لە پەراوێزی کەویری بیابان لە باشوری رۆژئاوا بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ئاو پڕۆژەی ئەمڕۆی و پێشکەوتوو بەکار دێنن.

نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت: بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان وخواستی خۆراک، هاوکات لە گەڵ کەم بوونەوەی سەرچاوە ئاویەکان و زەمینی کشتوکاڵ، دوو مەترسی گەورەی بەدوادادێ، یەکەم: چەند بەرابەربوونی نرخی خۆراک، دووهەم: هاتنەی ئارای ناڕەزایی و نائارامی بە تایبەت لەو وڵاتانەی، کە لە حاڵی گەشەدان.

یۆرۆنیوز لە راپۆتێکی خۆیدا بە پشتبەست بە راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت “زیاتر لە ٤٠%ی دانیشتوانی جیهان لە گەڵ کێشە کەم ئاوی بەرەوڕوون، چاوەڕێ دەکرێ لە گەل گەرم بوونی زەوی ئەم رێژەیە بەرزتر بێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com