بڕیاری کردنەوەی رێگای هەولێر ـ کەرکوک درا

0

نوچەنێت

حەیدەر عەبادی رەزامەندی لەسەر کردنەوەی رێگای هەولێر – کەرکوک داوە و داوای لە  فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردووە، دەستبەجێ کار بۆ کردنەوەی رێگاکە بکەن.

لەدوای کۆنترۆڵکردنی کەرکوک و دەوروبەری لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 دا و پاشان دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لە پردێ، رێگەی سەرەکیی هەولێر – کەرکووک داخراوە.

رۆژی 2-3-2018 حکومەتی هەرێمی کوردستان لای خۆیەوە رێگای هەولێر – کەرکووک و سەرجەم رێگاکانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەی کردنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق نەیکردووەتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەبادی داوای لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردووە رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ کردنەوەی رێگاکە بە جۆرێک ئاسایشی رێگاکە پارێزراو بێت.

لەسەر داواکاری سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پۆلیسی فیدراڵی راسپاردووە، بە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ کردنەوەی رێگای کەرکوک – هەولێر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com