نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
لە ئەنجامی تەقینەوەی تۆتۆمبێلێکی مینرێژکراو لە نزیک کۆبوونەوەی هاوبەشی رێکخراوی تاڵیبان و سەربازانی ئەفغانستان لە ویلایەتی نەنگرهار، بە لانی کەم ٢٦ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەم کۆبوونەوە هاوبەشە بە بۆنەی جەژنی رەمەزان و هاوکات بووە لە گەڵ ئاگربەستی نێوان تاڵیبان و دەوڵەتی ئەفغانستان. پێشتریش دەیان چەکداری تاڵیبان هاوکات لە گەڵ جەژنی رەمەزان و پێکهاتنی ئاگربەست، سەردانی کابۆلی پایتەختی ئەم وڵاتەیان کردبوو.
رێکخراوی داعش، بەرپرسیایەتی خۆی لەم هێڕشە راگەیاندووە.