گوشارەکانی سەر ئێران توندتر دەکرێ

0

نوچەنێت-جیروزالیم پۆست

سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (سی.ئای.ئەی) لە نوێترین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، جەختی کردەوە، ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، گوشارەکان بۆ سەر ئێران، چەند قات زیاتر دەکات.

دەیڤید پێترایۆس، سەرۆکی پێشووی سی.ئای.ئەی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی-٦-٢٠١٨، جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆی بۆ كشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی خستەڕوو.

سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی شەڕی سایبەری لە تەل ئەبیب، لەم بارەوە گوتی: پێشوازی لە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەم، لە خۆیدا ئەم بڕیارە گوشارەکانی سەر ئێران توندتر دەکات، ئەم گوشارانەش تایبەت نییە بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە، بەڵکوو لە بواری بەرنامەی موشەکی و سیاسەتی ناوچەیی ئێران لە ناوچەکە گوشاری زیاتر دروست دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com